دوو برای خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران

لە نوێترین حاڵەتی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە شاری سنە، دوو برا بەناوەکانی زانکۆ زاهیری و زوبەیر زاهیری، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە، لەلا.

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢١:٤٦


هەنگاو؛ دووشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە نوێترین حاڵەتی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە شاری سنە، دوو برا بەناوەکانی زانکۆ زاهیری و زوبەیر زاهیری، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) زوبەیر زاهیری، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

هەروەها ٢٤ کاتژمێر پێشتر و لە ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەز، زانکۆ زاهیری، تەمەن ٢٨ ساڵ بەهەمان شێوەی براکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتیی ناڕوونە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەم ڕاستایەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.


بەپێی نوێترین ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە، ٢٦ی خەرمانان هەتا یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، ٩ هاووڵاتی کورد لەژێر ئەشکەنجەی هێزە حکومەتییەکان گیانیان لەدەست داوە. دەستبەسەرکراو و ڕفێندراوان لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندە حکومەتییەکاندا بەشێوەیەکی سیستماتیک لە ژێر ئەشكەنجەدان، ئەمەش نیگەرانی جددی لێکەوتووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە