دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە ڕوانسەر، سێ کەسیان منداڵن

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێک بەناوی دانیال محەممەدی و ٣ قوتابی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوەکانی کیان خوڕەمی، سروش شەریفی و ئارین پیری لە شاری ڕ

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٤:١٨

 

هەنگاو؛ سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێک بەناوی دانیال محەممەدی و ٣ قوتابی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوەکانی کیان خوڕەمی، سروش شەریفی و ئارین پیری لە شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) دانیال محەممەدی، تەمەن ٢٥ ساڵ و ئارین پیری تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ڕوانسەر، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکران.

هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز، هەر لەو شارە دوو قوتابی تەمەن ١٧ بەناوەکانی کیان خوڕەمی و سروش شەریفی  لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەم چوار هاووڵاتییە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان گواستراونەتەوە.

بەپشتبەستن بە نوێترین ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئامار بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە هەژمارکردنی ئەم سێ منداڵە، لە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان هەتا یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، ١٥١ منداڵ لە کوردستان لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان دەستبەسەرکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە