گیانی سەرکۆ محەممەد زادە، کە دوای بریندارکرانی ڕفێندرا لە مەترسی دایە

سەرکۆ محەممەد زادە، وەرزشکار و خەڵکی سنە دوای ئەوەی بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان پێکرا و دواتر دەستبەسەرکرا، دۆخی ت

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٣:٣٠


هەنگاو: هەینی ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

سەرکۆ محەممەد زادە، وەرزشکار و خەڵکی سنە دوای ئەوەی بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان پێکرا و دواتر دەستبەسەرکرا، دۆخی تەندروستی لە مەترسی دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) سەرکۆ محەممەدی، لاوی وەرزشکاری خەڵکی سنە، لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایەتی سەمبۆلیک لە گۆڕەپانی ئازادی ئەم شارە، دوای پێکرانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان، بە بەکارهێنانی لێدان و کوتان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستەبسەرکرا.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبووەوە، ئەم هاووڵاتییە بە ڕەنگکردنی پەیکەری گۆڕەپانی ئازادی (ئیقباڵ) بە ڕەنگی سوور، بە شێوەیەکی سەمبۆلیک ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر لە سێدارەدان و کوشتاری هاووڵاتییان لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان لە سەرهەڵدانی ئەم دوایەدا دەربڕی.


سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵە و نزیکانی سەرکۆ محەممەدی بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە حکومەتییەکان، هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو لاوە ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دانییە.


ئەم لاوە وەرزشکاری وەرزشی موی تاییە و توانیویەتی چەندین نازناو و میدالیای لە پێشبڕکێ لەسەر ئاستی ئێران و پارێزگادا بەدەست بهێنێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە