ناڕوونی چارەنووسی فەراز پەرتەوی، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ڕوانسەر و بەڕێوەبەری گشتی ئەمنیەتی هێڵی ئێرانسڵ

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی فەراز پەرتەوی، هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری تاران، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە. ناوبرا

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٦:٠٢


هەنگاو: شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی فەراز پەرتەوی، هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری تاران، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە. ناوبراو بەڕێوەبەری گشتی ئەمنیەتی و شیکاری داتاکانی ئێپراتۆری ئێرانسێلە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، فەراز پەرتەوی، خەڵکی ڕوانسەر و دانیشتووی شاری تاران دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گواسترابووەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەهۆی هاوکاری نەکردن لەگەڵ ناوەندە حکومەتییەکان دەستبەسەرکراوە و ئەگەری سەپاندنی تۆمەتگەلێکی ئەمنییەتی بەسەریدا لە ئارادایە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە حکومەتییەکان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، دۆخی فەراز پەرتەوی لە بەندیخانەی ئێڤین جێگای نیگەرانییە و لە بارودۆخێکی دەروونی ناجێگیردایە. شیاوی باس کردنە کە هەتا ئێستا بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە لە بەندیخانەیە چاویان پێ بکەوێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە