ئەشکەنجەی دڕندانەی سیاوەش هووهەق، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد

سیاوەش هووهەق، خەڵکی مەهاباد کە لە کاتی سەرهەڵدانی جەماوەریی ئەو شارە دەستبەسەرکرابوو، نزیک بە دوو مانگە کە لەژێر دڕندانەترین ئەشک\

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٣:٤٤


هەنگاو: شەممە، ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


سیاوەش هووهەق، خەڵکی مەهاباد کە لە کاتی سەرهەڵدانی جەماوەریی ئەو شارە دەستبەسەرکرابوو، نزیک بە دوو مانگە کە لەژێر دڕندانەترین ئەشکەنجەکانی ناوەندە حکومەتیییەکان دایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی سیاوەش هووهەق، لە نزیک شار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە حکومەتییە گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تەنیا یەکجار توانیویەتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورت بە بنەماڵەکەیەوە بگرێت.

سیاوەش هووهەق، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و لەو کاتەوە دەستبەسەر کراوە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەشکەنجەی ڕۆحی و فیزیکی کراوە.

هەر لەم ڕاستایەدا، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە ژێر هەڕەشە و گوشاری هێزەکانی سوپای پاسداراندابوون بۆ میدیایی نەکردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی ڕۆڵەکەیان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە