ئەشکەنجەی هاووڵاتییەکی ڕفێندراوی خەڵکی سەوڵاوا بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ

زانیار یەحیازادە، خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی

٢٨ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٨:٤٧


هەنگاو: دووشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

زانیار یەحیازادە، خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بووە بۆ ئەوەی کە دانپێدانی زۆرەملێ لە ناوبراو وەرگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، زانیار یەحیازادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندەی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا، لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ گرتنگەی ناوەندی حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بەردەوام لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بووە بۆ ئەوەی کە بە شێوەی زۆرەملێ دان بە تۆمەتە داتاشراوەکانی ناوەندە حکومەتییەکاندا بنێت.

شایانی باسە کە لە ماوەی ڕابردوودا گەلێک زانیاری و ڕاپۆرتی هاوشێوە بە هەنگاو گەیشتووە کە ناوەندە حکومەتییەکان دۆسیە سازی، گوشار و ئەشکەنجەیان خستووەتە سەر ئەو هاووڵاتییانەی کوردستان کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون تاکوو دانپێدانانی زۆرەملێ لێیان وەرگرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە