مەترسیی لەسەر گیانی ئەمین قوبادیان بەهۆی دۆسیەسازیی ئەمنییەتی و ئەشکەنجەی ناوبراو

ئەمین قوبادیان، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری ئیلام، لە ماوەی نزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا جیا لە گوشاری دەروونییەکانی سەر ناوبراو، لەلایەن

٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١١:٣٢


هەنگاو: چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

ئەمین قوبادیان، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری ئیلام، لە ماوەی نزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا جیا لە گوشاری دەروونییەکانی سەر ناوبراو، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەشکەنجەش دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی ئەمین قوبادیان، تەمەن ٣٠ ساڵ و ڕەنگکاری خانووبەرە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ئیلام، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی کە ناچاری بکەن دانپێدانانی زۆرەملێ لێی وەرگرن، زۆر جار دڕندانە ئەشکەنجەیان کردووە.

ئەمین قوبادیان ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لە شوێنی کارەکەی خۆی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە سەرەتاییترین مافەکانیش بێبەری و بێبەش بووە.

دانپێدانانی زۆرەملێ، وەک جۆرێک لە درکاندن و دانپێدانانی ناچاری و لەژێر گوشاردا لە دەرەوەی دادگاکان، جیا لەوەی کە کردەوەیەکی نا مرۆڤانەیە و نەک تەنیا ئەو درکاندن و دانپێدانانە وەک درکاندنی کردەوەیەک جێی باوەڕ نییە، بەڵکوو نابێت هیچ بڕیارێکی دادوەریش لەسەری بدرێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە