چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە دوای ڕفاندنیان ناڕوونە

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بە ناوەکانی هیراد بەهمەنی و ئازاد فەلاتی، دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، بۆ شوێنێکی نادیار

١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٢:٣٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ١ی بەفرانباری ٢٠٢٢

دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بە ناوەکانی هیراد بەهمەنی و ئازاد فەلاتی، دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) هیراد بەهمەنی، تەمەن ٣١ ساڵ و دانیشتووی شاری سنە، لە ماڵەکەی خۆی لە جووتسایدی شەبلی ئەو شارە ڕفێندرا.وە

هەروەها دوو ڕۆژ پێشتر، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەز، ئازاد فەلاتی دانیشتووی حاجی ئاوا لە شاری سنە، لە دوکانەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، هەتا ئێستا ناڕوونە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە بێ بەریبوون.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان هەتاکوو ئێستا، زیاتر لە ٦٥٠٠ کەس لەلایەن ناوەندەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە