دەستبەسەر کران و ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەڵک سەر بە شاری کامێران بە ناوەکانی مێهرداد مورادی نژاد، فەرمانبەری بانک، مانی گورگانی و ئارێز زەردۆیی لەلایەن هێزە

١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٥:٠٤


هەنگاو: پێنجشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەڵک سەر بە شاری کامێران بە ناوەکانی مێهرداد مورادی نژاد، فەرمانبەری بانک، مانی گورگانی و ئارێز زەردۆیی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە، ١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) مێهرداد مورادی نژاد، خەڵکی گوندی ئەڵک و کارمەندی بانکی تجارەت لە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا ڕفێدراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگای کامێران و لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی ڕفێندراوە.

دوای ڕفاندنی مێهرداد مورادی نژاد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

هەر لەم ڕاستدایە دا، لە سەرەتاکانی ئەم حەفەتەیە دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی ئەڵک بە ناوەکانی مانی گورگانی تەمەن ٢٠ ساڵ و ئارێز زەردۆیی تەمەن ٢٣ ساڵ دەستبەسەرکران.

ئەم دوو هاووڵاتییە دوای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان ئازاد کران و لە ماوەی دەستبەسەربونیاندا لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە حکومەتییەکاندا بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە