دەستبەسەرکران و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی دێهلۆڕان

شەش ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری دێهلۆڕان، سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستەبسەرکراون، کە سەرەڕای ئەشکەنجەی سەخت لە دەستبە

٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٢:٣٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

شەش ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری دێهلۆڕان، سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستەبسەرکراون، کە سەرەڕای ئەشکەنجەی سەخت لە دەستبەسەرگە، سزای قورس بەسەریاندا سەپێندراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەش ئەندامی بنەماڵەیەک، پێک هاتوو لە سێ برا بەناوەکانی ئەمیر محەممەد، عەلیڕەزا و مەحموود ڕەزا بەیگپوور، دوو خوشکیان بەناوەکانی فاتمە بەیگپوور و گوڵناز بەیگپوور لەگەڵ ئیحسان بەیگپوور هاوژینی فاتمە لە ڕەوتی بەرخۆدانی شاری دێلۆڕان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندران.

هەنگاو پێشتر بڵاویکردبووەوە کە ئیحسان بەیگپوور لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستەبسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام گواستراوەتەوە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی سەرماوەز، مەحموود ڕەزا بەیگپوور، تەمەن ٣٧ ساڵ و ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، برای ناوبراو بەناوی عەلیڕەزا بەیگپوور، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برایە دوای ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوە لە ناوەندە حکومەتییەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراونەتەوە.

پێشتریش، ئەمیر محەممەد بەیگ پوور، تەمەن ١٧ ساڵ و ئەندامێکی دیکەی ئەم بنەماڵە، لە ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابووە وە کە دوای چەند حەوتوو بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

فاتمە و گوڵناز بەیگپوور، دوو ئەندامی دیکەی ئەو بنەماڵە لە ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ دەستەبسەرکران و دوای ئازادی مەرجدارییان دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران، لەلایەن دادگای شۆڕشی دێهلۆڕان هەر کام سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئەم کەسانە لە تەواوی ماوەی دەستبەسەکرانیاندا لە سەرەتایی ترین مافەکانیان لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێ بەریبوون و لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕووبەڕووی توندترین جۆرەکانی ئەشکەنجەش بوونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە