دوای دوو مانگ لە دەستبەسەرکران، چارەنووسی ناسر فەقێ عیسا، خەڵکی مەهاباد هێشتا ناڕوونە

دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناسر فەقێ عیسادا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هەوڵەکان بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و چارەنووس.

٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:١٥


هەنگاو: شەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢

دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناسر فەقێ عیسادا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هەوڵەکان بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناسر فەقێ عیسا ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە شاری مەهاباد ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فەقێ عیسا، دوای ٢٤ کاتژمێر لە ڕفاندنی ناسر فەقێ عیسا، ناوەندێکی حکومەتی لە شاری ئورمیە پەیوەندی بە بنەماڵەی ناوبراوەوە دەکات و پێیان ڕادەگەیێنێت کە کوڕەکەیان لەلای ئەو ناوەندە دەستبەسەرە.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتیی ڕفێندراوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناسر فەقێ عیسا لەبەردەستدا نییە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە لە دوو مانگی ڕابردووەوە ناسر فەقێ عیسا لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە