ناڕوونیی چارەنووسی ئومێد فەرامەرزی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری ئەیوان

زیاتر لە دوو حەفتەیە لە ڕفاندنی ئومێد فەرامەرزی، خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام و ئەندامی کۆمەڵەی وەرزشوانانی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٣٢


هەنگاو: شەممە، ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢

زیاتر لە دوو حەفتەیە لە ڕفاندنی ئومێد فەرامەرزی، خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام و ئەندامی کۆمەڵەی وەرزشوانانی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە تێدەپەڕێت، هێشتا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ زیاتر لە دوو حەفتەیە بنەماڵەی فەرامەرزی بەردەوام بەدواچوونیان بۆ ئومێد فەرامەرزی کردووە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان بەدەست نەهێناوە و هێشتا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ١۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئومێد فەرامەرزی، لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری و بێبەش کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە