بەڵگەیەکی سەلمێنەری کوژرانی موحسین مەنسووری لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج

هەشت ڕۆژ پاش کوژرانی موحسین مەنسووری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج، بەڵگەی وردەکاریی کوژرانی ئەو هاووڵاتییە وەک وێنە و مۆڵەتی ڕێپێدانی ئەسپەردەکردنی ن

٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٥٥


هەنگاو: شەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

هەشت ڕۆژ پاش کوژرانی موحسین مەنسووری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج، بەڵگەی وردەکاریی کوژرانی ئەو هاووڵاتییە وەک وێنە و مۆڵەتی ڕێپێدانی ئەسپەردەکردنی ناوبراو بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەو بەڵگانە سەلمێنەری ئەوەن کە موحسین مەنسووری لەلایەن هێزە حکومەتییەکان و لەو بەندیخانەیەدا کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەگوێرەی ئەوەی کە کۆپییەک لە مۆڵەتی ڕێپێدانی ئەسپەردەکردنی موحسین مەنسووری بۆ هەنگاو نێردراوە، ئەو مۆڵەتە لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ ئامادە کراوە، ناوبراو خەڵکی شاری نەهاوەند بووە و لە گۆڕستانی گوندی "لەیلی‌یادگار"ی سەر بە شارۆچکەی خەزعەلی ئەو شارەدا ئەسپەردەکراوە.

ئەو مۆڵەتی ئەسپەردەکردنە کە ئەحمەد حوسێنی بەهادۆران، بەرپرسی بەڕێوەبەریی کۆچکردووانی ڕێکخراوی بەڕێوەبەریی گۆڕستانەکانی شارەوانیی کەرەج واژۆی کردووە، ژمارەی ١٤۵۶ی لێ دراوە و لەو مۆڵەتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هۆکاری مردنی ئەو هاووڵاتییە، "پێکران بە گوللە" بووە.

موحسین مەنسووری، بەندکراوی تاوانە ئاسایییەکان لە ڕەوتی بەرخۆدانی بەندکراوان و ڕۆژی شەممە، ٢۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، لە بەندەکانی ١، ٣ و ٤ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج لەسەر گواستنەوە کۆمەڵێک لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە بۆ ژووری تاکەکەسی و بە مەبەستی جێبەجێبوونی سزای لەسێدارەدانیان، بە تەقەی هێزەکانی ئەو بەندیخانەیە و بە گوللە شەڕ (جنگی) کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا بۆ هەنگاو ڕایگەیاند؛ "موحسین مەنسووری لە پشتەوە و لە مەودایەکی کەمەوە بە چەکی دامانچە تەقەی لێ کراوە".

لە ڕەوتی ئەو نائارامییەدا چوار بەندکراوی تر بە ناوەکانی موحسین قولیزادە، حوسێن عەبدی، شەهریار گەنجی و فەرزاد قوبادی بریندار بوون کە تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە