چارەنووسی میلاد یاوەری، خەڵکی کرماشان لەدوای ڕفاندنی نادیارە

میلاد یاوەری، خەڵکی کرماشان، لە کۆتایییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرا.

٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٠:٠٢


هەنگاو: یەکشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢

میلاد یاوەری، خەڵکی کرماشان، لە کۆتایییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) میلاد یاوەری خەڵکی کرماشان لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی میلاد یاوەری، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەست دانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە