دەستبەسەرکردنی ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام لە مانگی سەرماوەزدا

محەممەد ئەمین فەریدی، بەهرووز عەلایی، عەلی زەینی وەند، ئەیووب ڕەحیمی فەر، جەواد زەینی وەند، ئەشکان بیرخودا و مەزهەر شەهبازی، لە ماوەی مانگی سەر

٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢١:٥٨


هەنگاو: یەکشەممە، ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

محەممەد ئەمین فەریدی، بەهرووز عەلایی، عەلی زەینی وەند، ئەیووب ڕەحیمی فەر، جەواد زەینی وەند، ئەشکان بیرخودا و مەزهەر شەهبازی، لە ماوەی مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٢دا لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام ڕفنێدراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، محەممەد ئەمین فەریدی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری دەڕەشار، هەروەها بەهرووز عەلایی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "چاپیکە"ی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماڵەکانی خۆیاندا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.

هەر لە درێژەی ئەم ڕەوتدا، عەلی زەینی وند، تەمەن ٢۵ ساڵ، جەواد زەینی وەند، تەمەن ٢٩ ساڵ و ئەیووب ڕەحیمی فەر، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەڕەشار دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١۶ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دەڕەشار بە ناوی مەزهەر شەهبازی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەز، محەممەد زەینی وەند، هەڵبەستوان و ئاهەنگسازی خەڵکی ئەو شارە، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە ڕفێدراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا هەنووکەش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

لە سەرەتاکانی مانگی سەرماوەزدا، ئەشکان شێرخودا، تەمەن ٢٠ ساڵ و هەر خەڵکی دەڕەشار، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکە لە بەندیخانەی "مارپارە"ی دەڕەشاردایە.

هەموو ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتاییەکانی وەک پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون و هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر دۆخی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ئەو شەش کەسە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە