دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوەکانی موزەفەر وەیسی و میلاد مورادی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێدراون.

٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٦:٤٧


هەنگاو: دووشەممە، ۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوەکانی کوروش وەیسی و میلاد مورادی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێدراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢۵ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوەکانی کوروش وەیسی، تەمەن ٢٧ ساڵ و میلاد مورادی، تەمەن ٢٤ ساڵ لە گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی ئەو شارە و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە کرماشان، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخیان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.

ئەو هاووڵاتییانە سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون، لە بەندیخانە و گرتنگەی ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چارەنووسیان هێشتا ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە