ڕفاندنی سێ هاووڵاتی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نۆریاو" سەر بە شاری پاوە بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبەیگی، ئاریان ڕەزایی و هێژا سلێمانی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندران.

٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٣٧


هەنگاو: دووشەممە، ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نۆریاو" سەر بە شاری پاوە بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبەیگی، ئاریان ڕەزایی و هێژا سلێمانی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سی هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد وەلەدبەیگی، ئاریان ڕەزایی و هێژا سلێمانی لە دوای ڕفاندنیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری کرماشان گواستراونەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە