دوای سێ مانگ لە دەستبەسەرکران، چارەنووسی عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد هێشتا ناڕوونە

عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد، چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی پیرانشار، نزیک بە سێ مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەرگە و بەندیخانە تیپەڕان.

٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٠٣


هەنگاو؛ چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد، چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی پیرانشار، نزیک بە سێ مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەرگە و بەندیخانە تیپەڕاندووە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٠ ساڵە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێکۆڵینەوە و ڕاگیرانی لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندە حکومەتییەکانی شاری ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەستی هەنگاو گەیشتووە، تەنیا هەواڵێک کە بنەماڵەی عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لەسەر بارودۆخی ناوبراو هەیانبووە، هەواڵی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە بووە، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتدا عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد توانیویەتی پێیان ڕابگەیێنێت.

ئەم چالاکە ژینە پارێزە، لە ماوەی دەستەبسەرکرانییەوە هەتا ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە.


ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ لە ناو شوێنی کارەکەی) دووکان (لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەرکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە