ڕفاندنی عادڵ حوسێنی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

عادڵ حوسێنی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ ش

٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٧:١٢


هەنگاو: چوارشەممەو ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

عادڵ حوسێنی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دەوروبەری نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عادڵ حوسێنی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن لەو شارە و ناوبراویان ڕفاندوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان کە زیاتر لە ٢٠ کەس بوون، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفاندووە.


هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە هێزە حکومەتییەکان لە کاتی هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ڕفاندنی ناوبراو سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانی وەک مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە.


پاش ڕفاندنی عادڵ حوسێنی، وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخی و بەتایبەت دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


عادڵ حوسێنی، بەڕێوەبەری لاپەڕەی تۆڕی "خەڵکی کرماشان" (kermanshahpeople) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامە و یەکێک لە چالاکی بواری ڕاگەیاندن لەو شارەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە