بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی بابەک فەرامەرزی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد

٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٣:٤٠


هەنگاو: چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

بابەک فەرامەرزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕکردنی زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەربوونی، هێشتا لە بەندیخانەی حکومەت لەو شارە چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرباری بەردەوامیی دەستبەسەربوونی بابەک فەرامەرزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا، هێشتا لە مافە سەرەتایییەکان وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

بابەک فەرامەرزی، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لە شاری مەهاباد گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە