هێزە حکومەتییەکان دوو برایان لە شاری بۆکان ڕفاند

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی شێرکۆ عەزیزی و هادی عەزیزی لەلایەن هێزە حکوم.

٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٦:٠٠


هەنگاو: پێنجشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی شێرکۆ عەزیزی و هادی عەزیزی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، شێرکۆ عەزیزی و هادی عەزیزی، دوو برای خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە نێوە ماڵەکەیاندا ڕفێندراون و هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەشیان پشکنیوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانبار، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بنەماڵەی ناوبراوان ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراون.

هەتا ئێستا، دۆخی تەندروستی ئەو دوو برایە ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە