بەردەوامیی ناڕوونیی چارەنووسی شەهرام فەرهادی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە

وێڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەربوونی شەهرام فەرهادی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چا

٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٤٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

وێڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەربوونی شەهرام فەرهادی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ وێڕای تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی شەهرام فەرهادی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنە، تەنیا یەک جار تەلەفۆنێکی کورت ماوەی بۆ بنەماڵەکەی کردووە و بنەماڵەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری سنەیە.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی هەینی، ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

شارام فەرهادی پێشتریش لە ڕۆژی شەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ دەستبەسەر کراوە و لە ٢٣ی ڕێبەندانی ئەو ساڵەدا، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە سنە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران، سزای ٤ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. دواتر ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی تاوانەکان بۆ ٢ ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پێشتری هەنگاو؛ ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠، پاش ١۵ مانگ مانەوە لە بەندیخانە، کەوتە بە لێبوردنی نەورۆزی و ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە