سێ برای دەستبەسەرکراوی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لە بەندیخانەی دیزڵئاوا بۆ گرتنگەی ئیتلاعات گواستراونەتەوە
سەید سرووش عەباسی، سەید کەرەم عەباسی و سەید ئەمین عەباسی، سێ برای پەیڕەوی ئاییی یاری و خەڵکی شاری کرماشان، پاش نزیک بە یەک مانگ مانەوە دەستبەسەرکران، لە
هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢
سەید سرووش عەباسی، سەید کەرەم عەباسی و سەید ئەمین عەباسی، سێ برای پەیڕەوی ئاییی یاری و خەڵکی شاری کرماشان، پاش نزیک بە یەک مانگ مانەوە دەستبەسەرکران، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشانەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لەو شارە گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو سێ هاووڵاتییە لە کاتێکدا لە بەندیخانەی دیزڵئاوا بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە کرماشان گواستراونەتەوە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بەڵێنیان پێ درابوو کە ئازاد دەکرێن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ برایە پاش تێپەڕکردنی زیاتر لە ٢٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە، لە ڕۆژانەی ڕابردوودا بۆ بەشی ئیتلاعات و ئەمنییەتی بەندیخانەی دیزاڵئاوای کرماشان گواستراونەتەوە.,
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو سێ برایە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەروەها لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون.
سەید ئەمین و سەید سرووش عەباسی، ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) و سەید کەرەم عەباسی، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەز و پاش سەردانی کۆمەڵێک هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی شاری سەحنە دوای ئازادبوونیان، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ کرماشان لە بازگەی پشکنینی نێوان کرماشان - سەحنە دەستبەسەر کراون.