بەرخۆدانی جەماوەریی جوانڕۆ؛ ڕفاندنی شەش هاووڵاتی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ، ٦ هاووڵاتییان بە نێوەکانی یاسر هیدایەتی، ئیدریس بەدیعی، شاهین خودامواردی، ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس ف

١١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٧:٤٩


یەکشەممە؛ ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢

هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ، ٦ هاووڵاتییان بە نێوەکانی یاسر هیدایەتی، ئیدریس بەدیعی، شاهین خودامواردی، ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس فەتحی ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یاسر هیدایەتی تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی جوانڕۆ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١ی ژانویەی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندرا.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢، ئیدریس بەدیعی، خەڵکی گوندی "بیخەیرە" سەر بە سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ ڕفێندرا.

لە هەمان ڕۆژ، شاهین خودامورادی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ و سێ هاووڵاتی دیکە بە نێوەکانی ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس فەتحی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.

هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە، کە دوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، لەبەردەست دانییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێش لە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە و لە کاتی ڕێوڕەسمی چلەی ٧ کەس لە گیانبەختکردوانی جوانڕۆ، بورهان ئەلیاسی، دوکاندار و تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای پێکرانی شانی بە گوللەی هێزە حکومەتییەکان، کە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەنگاو پێشتر هەواڵی برینداربوونی ٨ کەس بەهۆی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان ڕوو بە خەڵک لەو ڕێوڕەسمەدا، بڵاو کردبووەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە