ڕفاندنی نەخۆشێکی لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

ئەیووب مورادی (عەدنان) لە کاتێکدا لە ڕۆژی ڕابردوودا نەشتەرگەری بۆی کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان و لە نەخۆشخانە ڕفێندراوە.

١١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢١:١٤


هەنگاو: یەکشەممە، ١١ی بەفرانباری ٢٧٢١

ئەیووب مورادی (عەدنان) لە کاتێکدا لە ڕۆژی ڕابردوودا نەشتەرگەری بۆی کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان و لە نەخۆشخانە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی ئەیووب مورادی کە لە نەخۆشخانەی "ئیمام ڕەزا"ی ئەو شارە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٢ ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی کرماشانە و ٢٤ کاتژمێر پێش لە ڕفاندنی نەشتەگەریی "ئاپاندیس"ی بۆ کراوە.

ئەیووب مورادی لە کاتێکدا ڕفێندراوە کە پێویستە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدا پشوو بدات و ڕەوەندی دەرمانیی نەشتەرگەرییەکەی تێپەڕ بکات.

پاش ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە، بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە و لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە