ژمارەی دەستبەسەرکراوانی جوانڕۆ بۆ ٨ کەس بەرزبووەوە

هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ، لانی کەم ٨ هاووڵاتییان بە نێوەکانی سادق مستەفایی، فەرەیدوون ئەحمەدی، یاسر هیدایەتی، ئیدریس بەدیعی، شاهین خودامورادی، ئوسامە

١١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٣٠


یەکشەممە؛ ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢

هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ، لانی کەم ٨ هاووڵاتییان بە نێوەکانی سادق مستەفایی، فەرەیدوون ئەحمەدی، یاسر هیدایەتی، ئیدریس بەدیعی، شاهین خودامورادی، ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس فەتحی ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١ی ژانویەی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی سادق مستەفایی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

سەرلەبەیانیش، یاسر هیدایەتی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.


هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢، ئیدریس بەدیعی، خەڵکی گوندی "بیخەیرە" سەر بە سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ ڕفێندرا.

لە هەمان ڕۆژ، شاهین خودامورادی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ و چوار هاووڵاتی دیکە بە نێوەکانی فەرەیدوون ئەحمەدی، ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس فەتحی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.

هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە، کە دوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، لەبەردەست دانییە.

هەنگاو زانیویەتی، کە هێزە حکومەتییەکان لە زۆربەی شەقام و گەڕەکەکانی شاری جوانڕۆ جێگیرکراون و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەسەرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە