حەنزەلە هیدایەتی، خەڵکی سنە لە تاران دەستبەسەر کرا

حەنزەلە هیدایەتی، چالاکی سیاسی سەر بە ڕەوتی ڕێفۆرمخوازی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٢١


هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢

حەنزەلە هیدایەتی، چالاکی سیاسی سەر بە ڕەوتی ڕێفۆرمخوازی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

سەید حەنزەلە هیدایەتی کوڕی هاشم هیدایەتی ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی ڕێکخراوی موجاهیدینی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەشێک لە نزیکانی ئەم هاووڵاتییە کە سیمای نزیک بە ڕیفۆرمخوازەکان دەناسرێت دەستبەسەر کراون.

لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی حەنزەلە تا ئەم کاتە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتریش لەلایەن هێزەکان حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە