گواستنەوەی پێنج هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی مەهاباد بۆ بەندیخانەیی ناوەندیی ئەو شارە

دوای نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی پێنج هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی محەممەد ڕەش، محەممەد تاهیر ئەحمەدی موقەدەم،

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٤٩


هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢

دوای نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی پێنج هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی محەممەد ڕەش، محەممەد تاهیر ئەحمەدی موقەدەم، خەلیل دودکانلوو میلان، هێمن سەرگوڵی و سابیر دودکانلوو میلان، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان هەتا کاتی گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد، هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە.

محەممەد ڕەش، محەممەد تاهیر ئەحمەدی موقەدەم، هێمن سەرگوڵی و سابیر دودکانلوو میلان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتیییەکانەوە ڕفێندران.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا، زیاتر لە ٧٠٠٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٢٢١٢ کەس لە دەستبەسەرکرا و ڕفێنراوان بۆ هەنگاو ئاشکرابووە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، بەشداری لە شۆڕشی ژینا و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت دەستبەسەرکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە