گواستنەوەی سەعید شێرزادی، هونەرمەندی خەڵکی قوروە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە

سەعید شێرزادی، هونەرمەندی خەڵکی شاری قوروە پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرکردنی، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٠٠

 


هەنگاو: دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سەعید شێرزادی، هونەرمەندی خەڵکی شاری قوروە پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرکردنی، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، سەعید شێرزاد، هونەرمەندی خەڵکی شاری قوروە کە پێشتر لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لەو شارە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

سەعید شێرزادی، ڕۆژی پێنجشەممە، ۵ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە بێڕێزیی پێ کراوە و لێی دراوە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێ و هەروەها نیگەرانیی بۆ بنەماڵەکەی دروست کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە