گواستنەوەی دوو برای دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی مەهاباد

فارووق محەممەد ڕەحیمی و ئارام محەممەد ڕەحیمی کە ناوەکانیان لە لیستی ڕەشبگیری بەرفراوانی مانگی خەزەڵوەر لە شاری مەهاباددا هاتبوو، لەم دواییانەدا بۆ

١٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٠:١٩


هەنگاو: سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢


فارووق محەممەد ڕەحیمی و ئارام محەممەد ڕەحیمی کە ناوەکانیان لە لیستی ڕەشبگیری بەرفراوانی مانگی خەزەڵوەر لە شاری مەهاباددا هاتبوو، لەم دواییانەدا بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو برایەی خەڵکی مەهاباد کە هەتا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواستراونەتەوە.

فارووق محەممەد ڕەحیمی و ئارام محەممەد ڕەحیمی، ڕۆژی دوو شەممە ٣٠ خەزەڵوەر لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندە حکومەتییەکان گواسترانەوە.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕەشبگیرییە بەرفراوانەکان لە شاری مەهاباد لە حەوتووی کۆتایی مانگی خەزەڵوەر بڵاو کردبووەوە. لە نێو ناوەکانی ئەم ١٨ کەسە دەستبەسەرکراوە، ناوی فارووق محەممەد ڕەحیمی و ئارام محەممەد ڕەحیمی هاتبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە