چارەنووسی خالید مەحموودی خەڵکی ڕوانسەر، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران نادیارە

١٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٣:٤٦


هەنگاو: سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢

چارەنووسی خالید مەحموودی خەڵکی گوندی "شانڕەش" سەر بە شاری ڕوانسەر، دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هەتا ئێستا ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەدوداچوونەکانی بنەماڵەی خالید مەحموودی بۆ زانینی چارەنووس و دۆخی تەندروستی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێ شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی "دیزڵ ئاوا" گواستراوە.

خالید مەحموودی، لە ماوەی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکرانی لە بەندیخانە، لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێ بەش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە