تێکچوونی باری تەندروستیی نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕەوتی دادگاییکردنیدا

نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییکردنی و بەهۆی گوشاری دەروون

١٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢١:٠٥


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢

نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاییکردنی و بەهۆی گوشاری دەروونی بۆ سەر ناوبراو، تووشی شۆکی عەسەبی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٤ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، نازیلا مەعرووفیان، خوێندکاری زانکۆی عەلامە، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوتی دادگاییکردنەکەیدا بەهۆی گوشاری دروونی بۆ سەر ناوبراو، لە دادگا بێهۆش بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە کە پاش گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانە، بەبێ ئەوەی کە ڕەوەندی دەرمانیی خۆی تێپەڕ بکات، بۆ بەندیخانە گەڕێندراوەتەوە.

نازیلا مەعرووفیان، پێش ئەوەی کە دەستبەسەر بکرێت، وەک هەواڵنێری "ڕوویداد ٢٤" چالاکی دەکرد و دوای بڵاوکردنەوەی وتووێژێک لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کە پێشتر لە میدیای "دیدەبانی ئێران" سەرقاڵی چالاکی بوو، شەوی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە