سەپاندنی تۆمەتی ئەمنی بەسەر هۆیار زەهابی، منداڵێکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد
هۆیار زەهابی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆییی
هەنگاو: یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢
هۆیار زەهابی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆییی و دەرەکی" بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی سێی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر "یاسر گوزەلی"، تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆییی و دەرەکی" بەسەر هۆیار زەهابیدا سەپاندووە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەم دادسەرایە بۆ ئازادکردنی کاتی هۆیار زەهابی، داوای بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی کردووە.
هۆیار زەهابی، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢، (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکراو و دواتر بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئورمیە گواستراوە.