بە بارمتە گیرانی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ لەلایەن هێزە سەرکوت کارەکانی حکوومەت لە پیرانشار

هێزەکانی حکوومەت لە شاری پیرانشار، بە شێوەیەکی دڕندانە و توندوتیژانە بەمەبەستی ڕفاندنی فەردین نەبی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پاش ئەوەیکە نەیانتوانیوە ناو

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٦:٠١

 

هەنگاو: دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

هێزەکانی حکوومەت لە شاری پیرانشار، بە شێوەیەکی دڕندانە و توندوتیژانە بەمەبەستی ڕفاندنی فەردین نەبی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پاش ئەوەیکە نەیانتوانیوە ناوبراو دەستبەسەربکەن، فەرەیدوون نەبی برای بچووکی ناوبراویان بە بەکارهێنانی لێدان و کوتان دەستبەسەرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە سەرکوت کارەکانی حکوwمەت، فەرەیدوwن نەبی تەمەن ٢١ ساڵەیان، بەمەبەستی خۆبەدەستەوەدانی فەردین نەبی، برا گەورەی ناوبراو بە بارمتە گرتووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە ڕاستەوخۆ دانیان بە بارمتەگرتنی فەرەیدوون نەبیدا ناوە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە، کە لە ئەگەری ڕادەست نەکردنی فەردین نەبی، چارەنووسی کوڕەکەیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لەم ڕاستایەدا، ئەم هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلی دایک و باوک، هاوژین و خوشکەکانی فەردین نەبیدا گرتووە و هیچ بەرپرس و لایەنێکی پەیوەندیداری ئەمنی و دادوەری وەڵامدەریان نەبووە.


بەدواداچوونە بەردەوامەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەمەڕ بارودۆخی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، فەرەیدوون نەبی دوای چەند مانگ ڕاگرتنی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراوەتەوە.


بە بارمتەگیرانی هاووڵاتییان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە تاوان هەژمار دەکرێت کە لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی وەک بەڵگەنامەی دامەزراندنی دیوانی تاوانە نێونەتەوەیتەکان لە بەشی تاوانبارکردن ئاماژەی پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە