لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا، حەفتەمین هاووڵاتی کورد لە سێداره درا

بە لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بەناوی پەیمان عەرەب، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی کەرەج، ژمارەی لە سێدارەدراوانی ک

٢٠ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٥٢


هەنگاو: سێشەممە، ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢

بە لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بەناوی پەیمان عەرەب، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی کەرەج، ژمارەی لە سێدارەدراوانی کورد لە کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا گەیشتە ٧ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی پەیمان عەرەب، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان عەرەب، خەڵکی گوندی گیچە سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە ئورمیە، سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێی زایینیدا، لانی کەم ٧ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کەرەج، بەندەرعەباس و کرماشان لە سێدارە دراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە