ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی پارسا بەهرامی و دانیال مەسوونی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ک

٢٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٢:٠٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی پارسا بەهرامی و دانیال مەسوونی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی پارسا بەهرامی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە ڕفێندراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ١۵ی بەفرانبار (۵ی جەنیوەری)، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی دانیال مەسوونی، تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بەشاری سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە. ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەم جارە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەڕفێندرێت.

شایانی باسە کە دانیال مەسوونی، پێشتریش لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساحێب دەستبەسەر کراوە و پاش ماوەیەک بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس، بارودۆخ، دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە