ڕفاندنی شەش هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی جەلال عەلەوی، جەماڵ عەلەوی، مەسعوود شپهە و کەیوان قاسم زادە، هەروەها ڕەسووڵ بەهمەنی خ

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٥٧


هەنگاو: سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی جەلال عەلەوی، جەماڵ عەلەوی، مەسعوود شپهە و کەیوان قاسم زادە، هەروەها ڕەسووڵ بەهمەنی خەڵکی گوندی خوڕخوڕە لەگەڵ سەلاح مووسەوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی حکومەت ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٣) هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "کۆسەکۆرێز" و ٤ هاووڵاتی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی جەلال عەلەوی، جەماڵ عەلەوی، مەسعوود شپهە و کەیوان قاسمزادە ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

هەر لەم ڕاستایەدا، ڕەسووڵ بەهمەنی خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" شەوی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار لەلاین هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

پێشتر لە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانبار، سەلاح مووسەوی لە شەقامی مەنبەعی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرابوو.

هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، بارودۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی کە دروانەتە پاڵ ئەم کەسانە لە بەردەستدا نییە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە جەماڵ عەلەوی، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە