نزیک بە دوو مانگە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان ناڕوونە

محەممەد دادڕەس، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی سەرماوەز، سەرەڕای تێپەڕکردنی ۵٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە، هێشتا چار

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٢٦


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

محەممەد دادڕەس، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی سەرماوەز، سەرەڕای تێپەڕکردنی ۵٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ محەممەد دادڕەس، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی سەر شاری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، پاش ۵٤ ڕۆژ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە مەریوان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە تێپەڕکردنی ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.

محەممەد دادڕەس، هاوکات لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عومەر جیهانی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماڵەکەی خۆی ڕفێندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە