ڕفاندنی وەرزشوانێکی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

فەخرەدین فاتیحی، وەرزشوانی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە ڕفێندراوە.

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٠٤


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

فەخرەدین فاتیحی، وەرزشوانی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٧ی جەنیوەری٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی وەرزشوانی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی فەخرەدین فاتیحی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕاهێنەری هۆڵی لەشجوانی بووە و پاش ئەوەی کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


شایانی باسە کە فەخرەدین فاتیحی پێشتریش بۆ ماوەی ١٧ ساڵ کادیری هێزەکانی ئینزامیی حکوومەت بووە و ١٢ساڵ پێش، لەو ئۆرگانە دەرکراوە و ماوەی ساڵێکیش لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری سنە بەند کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە