ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران، لە ماڵی خۆی و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٩:٥٨


هەنگاو: یەکشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران، لە ماڵی خۆی و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕەجایی‌شاری کەرەج گواستراوەتەوە.


فەرهاد شێخی، پێشتریش لە ساڵی ٢٧١٩، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لە پێش بینای مەجلیس (پەرلەمان) ڕێک خرابوو، دەستبەسەر کرا.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، دۆخی تەندروستی، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە