ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی جەلال ساڵحی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٩:٤٦


هەنگاو: سێشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی جەلال ساڵحی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی تەمەن ۵٠ ساڵ بە ناوی جەلال ساڵحی و خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری بانە، ژمارەیەکی زۆری ئەو هێزانە بە چەند ئۆتۆمبێل و بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی جەلال ساڵحی و ناوبراویان ڕفاندووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، دۆخی تەندروستی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە