گوستنەوەی ڕەفێق سەلیمی بۆ بەندیخانەی حکوومەت لە سنە

ڕەفێق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە نزیک بە دوو مانگە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە ڕاگیراوە، بۆ بەندیخا

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٢٠

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٥ی ڕیبەندانی ٢٧٢٢

ڕەفێق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە نزیک بە دوو مانگە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە ڕاگیراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣) رەفێق سەلیمی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش ئەوەی کە زیاتر لە ٥٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە ڕاگیراوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە.

ئەو ‌هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و هەروەها لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بووە.

ڕەفێق سەلیمی، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) هاوکات لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی فواد سەلیمی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.

فواد سەلیمی، پاش ماوەیەک دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی بەفرانبار بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە