کۆبوونەوەی شاندی نوێنەرایەتیی هەنگاو لەگەڵ کۆمیتەی هێلسنکی

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٠٢٧٢ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٣) شاندی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە پێک هاتبوو لە خاتوو شلێر باپیری و کاوە حەسەنپوور، لەگە

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٤٥


هەنگاو: چوارشەممە، ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٠٢٧٢ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٣) شاندی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە پێک هاتبوو لە خاتوو شلێر باپیری و کاوە حەسەنپوور، لەگەڵ عوسمان کەوکەبی‌شاد، ئەندامی ئەنجوومەنی شاری هامر، لەگەڵ کۆمیتەی مافی مرۆڤی هێلسنکی کۆ بوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا گۆنار ئەیکلۆف، سکرتێری ڕێکخراوی هێلسنکی، داگ فیدوی، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکان و ئانا پاشالیسۆلی، ڕاوێژکاری باڵای ئەو ڕێکخراوەیە بەشدار بوون.


عوسمان کەوکەبی، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێکی کورت و گشتیی لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و دۆخی نەتەوەکان و کەمینەکان و هەروەها سەرکوتی خەڵک و بەتایبەت کوردەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێشکەش کرد.


پاشان شلێر باپیری، سەرەتا باسێکی لەسەر چالاکییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد؛ هەنگاو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاشکرا و بڵاو دەکاتەوە، هەروەها بەڵگەی پێویست لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا کۆ دەکاتەوە و تۆماریان دەکات.


باپیری، ئەندامی بەڕێوەبەریی هەنگاو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکی شەڕ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە دژی خۆپیشاندران و خەڵکی نارازی لە شۆڕشی "ژینا"دا کرد و چەندین بەڵگەی پێوەندیداری پێشکەش کرد.


لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کاوە حەسەنپوور، ئەندامێکی دیکەی بەڕێوەبەریی هەنگاو بە شێوەیەکی تایبەت پرژایەسەر ڕاپۆرت ساڵانەی ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی لە کورستاندا.


لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەشدا ئانا پاشالیسۆلی، وێڕای ئاماژەدان بە بوارە ئەرێنییەکانی ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی پێشێلکارییە پەیوەندیدارەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان لەلایەن هەنگاوەوە، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بڵاوکردنەوەی ڕەوتی پێشهاتەکان و پێشێلکارییەکان بەتایبەت لەسەر منداڵان و دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ئەم دوایییانە گێراوە.


جێگای باسە کە دوو لایەن وێڕای پێداگری کردن لەسەر درێژەدانی پەیوەندییەکانیان، بڕیاریان دا هەتا پێکەوە بتوانن زیاتر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بگەیەننە ناوەندە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی ئەورووپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە