دوای ٤٥ ڕۆژ، چارەنووسی شێرکۆ ڕەوشەنی، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان ناڕوونە

٤٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی شێرکۆ ڕەوشەنی، خەڵکی مەریواندا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هیچ زانیارییە

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٢:٥٩


هەنگاو: چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

٤٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی شێرکۆ ڕەوشەنی، خەڵکی مەریواندا تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شێرکۆ ڕەوشەنی دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخی شێرکۆ ڕەوشەنی لە ناوەندە حکومەتییەکان بێ ئاکام ماوەتەوە. ناڕوونی چارەنووس و ئەگەر ئەشکەنجە کرانی نیگەرانی جددی بنەماڵەکەی لەبارەی تەندروستی ناوبراو لێکەوتووەتەوە.


ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و مافە سەرەتایییەکانی دیکەی هەر بەندکراوێک بێ بەری بووە.


شێرکۆ ڕەوشەنی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شاری مەریوان ڕفێندرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە