سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر کوروش گەڕاوەند، مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەراوڵە
کوروش گەڕاوەند، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای حکوومەت لەو شارەوە سزای
هەنگاو؛ سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوروش گەڕاوەند، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای حکوومەت لەو شارەوە سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەراوڵە بە ناوی کوروش گەڕاوەند تەمەن ١٧ ساڵ، بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ و باند بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و "بەشداری لە ناڕەزایەتی و تێکڕووخان و شکاندنی کەرەستە گشتییەکان"، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەراوڵە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئۆمێدی"، سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
ئەو مێرمنداڵە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری سەراوڵە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.
ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەکی ۱۵ڕۆژە دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.