درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان

ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە درێژتر کرایەوە.

١٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٥٣


هەنگاو: چوارشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساعدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە درێژتر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (۶ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەمجەد ساعدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ١۵ڕۆژی دیکە درێژتر کراویەوە.

ئەم بڕیارە هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی بڕیاری یەک مانگ دەستبەسەرکرانی کاتیی ئەمجەد ساعدی دەرکراوە.


هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ئەمجەد ساعدی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢) ٧ی جەنیوەری ٢٠٢٢٣ (لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.


ئەمجەد ساعدی، پێشتریش واتە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتەمبەر)، هاوکات لەگەڵ ڕێبوار کامرانیپوور و چەند هەڵسووڕێکی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لێ کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە