ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسەمی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.
هەنگاو: چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسەمی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢) ٨ی فێبریوەری ٢٠٢٣ (، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسەمی لەلایەن هێزەکانی حکوومەت ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتەکییان بە کۆمەڵ هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و هادی حەسەنوەند دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی پەیمان یاسەمی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، پژمان یاسەمی برای پەیمان مانگێک بەر لە ئێستا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.