ناڕوونیی چارەنووسی عەلیڕەزا خدری، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی سنە

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە ڕفاندنی عەلیڕەزا خدری، خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی حکوومەت لەو شارە، چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٥٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە ڕفاندنی عەلیڕەزا خدری، خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی حکوومەت لەو شارە، چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ نیگەرانییەکان لەسەر بارودۆخی تەندروستیی عەلیڕەزا خدری تەمەن ٢۵ ساڵ، پاش ڕفاندنی ناوبراو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، زیاتر بوون.

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢١ی جەنیوەریی ٢٠٢٣)، پاش ئەوەی کە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات حکوومەت لە شەقامێکی ئەو شارەدا ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان گواستراوەتەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی عەلیڕەزا خدری، لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبوون و تەنانەت نەیانهێشتووە ناوبراو ببینن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە