سەقز: نیگەرانی لەسەر ناڕوونی چارەنووسی سێ برای ڕفێندراو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سەرەڕای تێپەڕکردنی ١٢ ڕۆژ لە ڕفاندنی سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەرادەران، ئەرسەلان بەردەران و عەتا بەرادەران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان،

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:٤١


هەنگاو: هەینی، ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

سەرەڕای تێپەڕکردنی ١٢ ڕۆژ لە ڕفاندنی سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەرادەران، ئەرسەلان بەردەران و عەتا بەرادەران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سێ برای خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی نیزام بەرادەران تەمەن ٤٢ ساڵ، عەتا بەردەران تەمەن ٣٥ ساڵ و ئەرسەلان بەرادەران تەمەن ٣١ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو سێ برایە لە گەڕەکی "کەریم‌ئاوا"ی شاری سەقز و ئەو سێ کەسەیان ڕفاندووە.


سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەستبەسەربوونی ئەو سێ هاووڵاتییە و وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە