سیناریۆسازی و ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی دلێر مەردۆخی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سیناریۆی بانگکران بۆ بنکەی کەڵانتەری، ناوبراویان ڕف

٢٢ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٣:٢٩

 

هەنگاو: شەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی دلێر مەردۆخی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سیناریۆی بانگکران بۆ بنکەی کەڵانتەری، ناوبراویان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١١٧ فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی دلیر مەردۆخی، تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە ڕفێندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە مەریوان ڕایانگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە پێش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان بڕفێندرێت، ئەو هێزانە تەلەفۆنیان بۆ ناوبراو کردووە و بۆ "بنکەی ١١"ی (کەڵانتەری ١١) هێزەکانی حکوومەت لەو شارە بانگ کراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە؛ بنکەی ١١ی هێزەکانی حکوومەت لە مەریوان، بە بیانووی "تاووتوێ و بەدواداچوونی ئەو هێزانە بۆ پاسپۆرتێکی ساختە کە بە ناوی دلێر مەردۆخی دروست کراوە" ناوبراویان بانگ کردووە.

کاتژمێرێک پاش سەردانی ئەو هاووڵاتییە بۆ بنکەی ئەو هێزانە و ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتییەکانەوە، ئەو هێزانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر مۆبایلی دلێر مەردۆخی و هاوژینەکەیدا گرتووە.

ناوەندە حکوومەتییەکان لە وەڵامی بەدواداچوونی بنەماڵەی مەردۆخی لەسەر چارەنووسی کورەکەیان، ڕایانگەیاندووە: "بڕیار لە ناوەندەوە هاتووە" و ئەو هاووڵاتییە بۆ تاران گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە